ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی، موسڵمانان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تازیەباری بەرنامەیان داڕشتووە و خۆیان ئامادە دەکەن. یەک لە ئەو وڵاتانە کە موسڵمانەکانی زۆر چالاکن، بریتانیایە.
لە ساڵانی دواییدا بە پێی بانگەشەی ئیسلام لە بریتانیا و بوونی شیعە کۆچبەرەکانی پاکستانی، ئێرانی، هیندی و ئەفغانی لە ئەو وڵاتە ڕێوڕەسمی شکۆمەند لە موحەڕەم بەڕێوە دەچێت و ڕێکخستنی دەستەی سینەکوتان و تازیەباری، فەرهەنگی عاشوورا لە شەقامە سەرەکییەکانی لەندەن بە کەسانێک کە شیعە نین دەناسێنن.
ناوەندی ئیسلامی بریتانیا، کۆمەڵەی ئیسلامی جیهانی، بنیاتی خویی، شاندی ئیسلامی ئەهلی بەیت، کۆمەڵەی ئیمام حسێن و مزگەوتی ستنمور ناوەندە سەرەکییەکانی تازیەباری موحەڕەم لە لەندەنن.
جگە لە لەندەن، شارەکانی مەنچێستێر، بیرمەنگام، لیڤێرپول، کاردیف، گلاسکۆ و نیوکاسل ڕێوڕەسمی تایبەتی موحەڕەم بەڕێوە دەچێت.
شیعەکانی بریتانیا لە ڕۆژانی موحەڕەم، دۆعا و نزا دەکەن و ڕۆژوو دەگرن و چێشت و خۆراکی نەزری لیدەنێن.
ڕۆژی عاشوورا لە بریتانیا پشووی فەرمی نییە بەڵام فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان دەتوانن بۆ بەشداری لە ئەو ڕێوڕەسمە پشوو بدەن و نەچنە دەوام.
کاتێک قەشەیەکی مەسێحی عاشقی ئیمام حسێن دەبێت
خەڵکی بریتانیا بە وردی ئیمام حسێن ناناسن و زیاتر چینی خوێندەواری ئەو وڵاتە ئیمام حسێن بە باشی دەناسن کە نموونەیەک لە ئەو کەسانە قەشە نەدیم ناسرە و سەبرەت بە ئیمام حسێن بۆ خەڵکی قسە دەکات.
زۆربەی بریتانیاییەکان وەکوو حەزرەتی مەسێح چاو لە ئیمام حسێن دەکەن هەر وەک ئەوان پێیان وایە حەزرەتی عیسا بە بوێرییەوە لە خاچ دراوە، موسڵمانەکانیش پێیان وایە کە ئیمام حسێ بە بۆنەی گوناهەکانی ئێمەوە شەهید بوو.
دەستەی تازیەباری لە گۆڕەپانی ماربل ئارچ
لە شاری لەندەن لە قاڵبی دەستەیەکی گەورە، مەودای سی کیلۆمەتری مەیدانی ماربل ئارچ هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هاید پارک تا شوێنی کۆمەڵەی ئیسلامی جیهانی لەندەن دەپێون.
ڕەنگ و بۆنی موحەڕەم لە مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئالبێرت
دوو تابلۆ لەسەر بابەتی تازیەباری ڕێوڕەسمی موحەڕەم لە مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئالبێرت لە بریتانیا هەیە کە لەلایەن هونەرمەندانی نەناسی هیندەوە کێشراون.
پرسیارەکانی خەڵکی بریتانیا سەبارەت بە عاشوورا
تازیەباری و ڕێورەسمی عاشوورا پریاری زۆری بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە هێناوەتە ئاراوە کە ئیمام حسێن کێیە و بۆ کوژراوە و زۆر کەسیش کاتێک وەڵامەکەی دەگرێت ، دەست دەکات بە گریان.
Your Comment