بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیوا محەمەد ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا گەییشتوونەتە ناوچەگەلێک لە دهۆک، زاخۆ و عمادیە، وتی: ئێمە ئێمە لە چەند هەفتە پێشەوە نیسبەت بە هاتنی سپای تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان هۆشدارییمان دابوو، بەڵام بەغذا-هەولێر هیچ کاردانەوەیەکیان بە ئەو هۆشدارییە نەنواند.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا ڕإۆژلەدوای ڕۆژ خەریکی پێشڕەوی بەرەو ناوەندی شارەکانی هەرێمن و ئەو جووڵە سەربازیانە لە سووریاوە دەستی پێکرد و گەییشتووەتە عێڕاق، زیادی کرد: ئێمە ئێستا لە قۆناغی یەکەمی داگیرکردنی ناوچەگەلێک لە عێڕاق لە لایەن تورکیاین، کەواتە نابێت سیناریۆی تورکیا لە سووریا لە خاکی هەرێم دووپات ببێتەوە.
ناوبراو وتیشی: ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی لە نێوان هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە بۆ پێشڕەوی لە خاکی هەرێم هەیە و پارتیش ئامانجی سیاسی دیکەی لە عێڕاق هەیە.
Your Comment