AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٤ ١٨:٢٦

ڕاپۆرتی مێهر؛

چیرۆکی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان؛ هەولێر نا بەغدا ئەرێ

چیرۆکی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان؛ هەولێر نا بەغدا ئەرێ

دەوڵەتی عێراق بڕیاری داوە تا کۆتایی ئەم مانگە هەموو 23 کەمپەکەی ناو هەرێمی کوردستان داخرێت و ئاوارەی تێدا نەمێنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ژوئەنی 2014 و دوای هێرشی داعش بۆ سەر باشوور و ڕۆژاوای عێراق نزیک بە 2000 بنەماڵەی عەرەب ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد.

دە ساڵە زیاتر لە 157 هەزار ئاوارەی عێراقی لە هەرێمی کوردستان دان و ئەمەش جگە لە ئاوارەی سووریە کە لە باکووری عێراق گیرساونەتەوە.

ئەم ئاوارانە لە 23 کەمپدا نیشتەجێ کرابوون. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لەسەروویانەوە دامەزراوەکانی تایبەت بە پەنابەران و کۆچبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یوونیسێف و ڕێکخراوە مەدەنی و خێرخوازییەکانی جیهان ناوبەناو یارمەتی دارایی، تەندروستی و فێرکاری و پەروەردەییان بۆ ئەم ئاوارانە دەناردە هەرێم. بەڵام زیاتر لە 80 لەسەدی تێچووی پێویست بۆ ئیدارە کردنی ئەم کەمپانە لە ئەستۆی حکوومەتی هەرێم بووە کە ڕێژەیەکی چەند سەد میلیۆن دۆلاریە.

ناشاردرێتەوە کە هەرێمی کوردستانیش لەم ماوەیەدا لە ئاستی نێونەتەوەیی ناوبانگێکی زۆری دەرکرد بەو بۆنەوە کە داڵدەی پەنابەران و خەڵکی ماڵوێران دەدات سەرەڕای هەموو قەیرانەکانی خۆی و ئەمە پێگەی هەرێمی لە ئاستی جیهانیدا بەرز کردەوە.

لەم دواییانەدا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند کە بە بڕیاری دەوڵەتی فیدڕالی عێراق دەبێ هەموو کەمپەکانی ناو هەرێمی کوردستان داخرێت و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێن و ناوچەی خۆیان چونکوو ئێستا مەترسی تیرۆر و گرووپە چەکدارەکان نەماون.

ئەگەرچی زۆرێک لە پەنابەران ئەم بڕیارە ڕەتدەکەنەوە و پێیان وایە شوێنی ژیانیان لە باشوور و ڕۆژاوای عێراق بە هۆی پەلامارەکانی داعشەوە کاول بووە و هێشتا سەرەڕای مەترسی بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان، لە باری خزمەتگوزاری و ئاوەدان کردنەوەشەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و بەکەڵکی ژیان نایە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەپێی پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەبێت تا کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم کەمپەکانی سەرتاسەری عێراق دابخرێن و دوای ئەو وادەیە حکوومەت هیچ هاوکارییەک بۆ کەمپەکان نانێرێت.

ڕۆژی پێنج شەمە دوای ڕۆشتنی دوایین خێزانە ئاوارەبووەکان لە کەمپی "ئاشتی" لە سلێمانی، ئەم کەمپە بە تەواوی داخرا. ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری کۆچبەری عێراق، ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند.

ئەو جەختی لە گرنگی ئەم کارە کردەوە و وتی: دەبێ ئاوارەکانی دیکە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش بگەڕێنەوە ناوچەی خۆیان کەمپەکان دابخرێن.

ئەوەشی وت کە لیژنەیەک لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی عێراقەوە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون بۆ میکانیزمەکانی داخستنی تەواوەتی کەمپەکان و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

تا ئێستا 22 هەزار خێزان وەک ئاوارە ماون لەهەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدڕاڵ کاردەکات بۆ ئەوەی ئەو خێزانانە لە هەولێر و دهۆک بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

بەڵام کێشەکە لێرەدایە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکات کە زۆر لە ئاوارەکان ناکات بگەڕێنەوە ناوچەی خۆیان و پێیوایە بەستێنی گەڕانەوەیان هێشتا نالەبارە و نابێت کەمپەکانیان دابخرێت.

ڕاستیەکەی ئەوەیە کە بەرپرسانی دەوڵەتی فیدڕاڵ سەرەڕای هۆشداریی بە حکوومەتی هەرێم بۆ پابەندبوون بە بڕیاری وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق لە داخستنی کەمپەکان؛ لە هەوڵدان پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاوارە عێراقییەکان لانی کەم لە کەمپەکاندا نەک ئەوانەی لە ماڵاندان و ناسینەوە و گەڕاندنەوەیان؛ ئەستەمە. بگەڕێننەوە شوێنی خۆیان.

ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان و حزبەکانی دیکەش بەردەوام ئەو تۆمەتە ئاراستەی پارتی و یەکێتی دەکەن کە دەنگی ئاوارەکان وەردەگرن و بە شوناس و کارتی ساختەوە بەشدارییان پێدەکەن و بە پارە و سەبەتەی خۆراک و ... ڕازییان دەکەن دەنگ بە نوێنەرانی ئەوان بدەن لە هەڵبژاردندا.

ئێستا کە کەمپ لە سلێمانی و زۆنی سەوز نەماوە، گوشارەکان لە سەر زۆنی زەرد زیاترە کە کەمپەکان دابخەن تاکوو هاوسەنگیەکە ڕابگیردرێت بۆ هەڵبژاردن.

News ID 50911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha