AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٢ ١٣:٠٠

لە موسەلای ئیمام و مەزارگەی حەزرەتی عەبدولعەزیم؛

کۆبوونەوەی گەورەی شیرەخۆرەکانی حسێنی لە تاران بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی گەورەی شیرەخۆرەکانی حسێنی لە تاران بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی گەورەی دایکان و شیرەخۆرەکانی حسێنی و عاشوورایی تاران و ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی پلەی حەزرەتی عەلی ئەسغەر ئەمڕۆ هەینی 22 ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 8 ی بەیانی لە شەبستانی موسەلای ئیمام خومەینی تاران بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ وەکوو ساڵانی ڕابردوو کۆبوونەوەی گوەرەی شیرەخۆرەکانی حسێنی بەڕێوە دەچێت. بە بۆنەی هاتنی ڕۆژانی تازیەباری گەورەی شەهیدان و یارە بە ئەمەگەکانی ئەمڕۆ هەینی 22 ی پووشپەڕ بەرانبەر لەگەڵ سێی موحەڕەمی 1446 لە کاتژمێر 8 ی بەیانی کۆبوونەوەی تازیەباری حەزرەتی عەلی ئەسغەر لە موسەلای ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێوڕەسمە لە کاتژمێر 8 ی بەیانی بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن تازەلاو، ئوبلفەزل نەبی لوەوە دەستی پێکرد و بو خوێندنی شێعر و نەزر نامە و بەرنامەی جۆراوجۆری دیکە درێژەی هەبوو.

هەروەها لە شاری ڕەی سەر بە تارانیش لە کاتژمێر 9 ی بەیانییەوە ئەو ڕێوڕەسمە بە کۆبوونەوەی دایکان و شیرەخۆرەکانیان لە مەزارگەی حەزرەتی عەبدولعەزیم بەڕێوە چوو.

News ID 50885

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha