AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٦ ٠٦:٣٧

مەسعوود پزشکیان سەرکەوت؛

بەیانی باش سەرۆک کۆمار

بەیانی باش سەرۆک کۆمار

لە هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆک کۆماریی ئێران مەسعوود پزشکیان لە دوو قۆناغدا توانی سەرکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتر ئاژانسی هەواڵی مێهر،

دوێنێ هەینی 15ی پووشپەڕ، قۆناغی دووهەمی خولی چواردەهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە سەرانسەری وڵات و نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە وڵاتانی جیاجیا لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 24:00ی شەو بەردەوام بوو.

دوای بژاردنی دەنگەکان وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە دوکتۆر مەسعوود پزشکیان سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکەیە.

کۆی گشتی دەنگە ژمێردراوەکان و کۆکراوە ٣٠ ملیۆن و ٥٣٠ هەزار و ١٥٧ دەنگە

دەنگی مەسعوود پزشکیان ١٦،٣٨٤،٤٠٣ دەنگە

دەنگەکانی سەعید جەلیلی ١٣٥٣٨١٧٩ دەنگە

ڕێژەی بەشداریکردن: 49.8

پزشکیان کێیە؟

مەسعوود پزشیکیان لە دایکبووی ٧ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٣٣ی هەتاویە، پزیشک و سیاسەتمەداری ئێرانییە و لە ساڵی ١٣٨٧ەوە نوێنەری بازنەکانی هەڵبژاردنی تەورێز، ئازەرشار و ئێسکۆ لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بووە.

هەروەها لە خولی دەیەمیندا وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی مەجلیس هەڵبژێردرا. پێشتریش لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی خاتەمیدا وەزیری تەندروستی و چارەسەر و پەروەردەی پزیشکی بووە.

پزشکیان لە دایکبووی مەهابادە و بە باشی کوردی قسە دەکات.

News ID 50813

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha