AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٣ ١٧:١٢

داواکاری گشتی کرماشان ڕایگەیاند:

هەواڵی هەوڵ بۆ هێرش کردنە سەر کاندیدێکی سەرۆک کۆماریی لە کرماشان درۆیە

هەواڵی هەوڵ بۆ هێرش کردنە سەر کاندیدێکی سەرۆک کۆماریی لە کرماشان درۆیە

داواکاری گشتی کرماشان ڕایگەیاند کە هەواڵی هەوڵ بۆ هێرش کردنە سەر کاندیدێکی سەرۆک کۆماریی لە کرماشان درۆیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داواکاری گشتی کرماشان ڕایگەیاند
لە کاتژمێرێک لەمەوبەرەوە هەواڵێکی گوماناوی بە ناونیشانی پووچەڵ کردنەوەی هەوڵێک بۆ کردە ئامانجی یەکێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە کاتی سەفەرەکەی بۆ کرماشان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نییە.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ئەم هەواڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، کە لەگەڵ وردەکارییەکانی وەک دەستبەسەر کردنی پێنج تاوانباری چەکدار لەو پێوەندییەدا بوو، ئەو بابەتە گەیەنرایە ئاگاداری دادستانی پارێزگای کرماشان.

کەریمی، دادستانی ناوەندی پارێزگای کرماشان، وێڕای بەدواداچوونی وردی ئەو بانگەشەیەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاند: هەواڵەکە هیچ بنەمایەکی نییە .

کەریمی بە ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵە ناڕاستانە وتی: لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستنیشانکردنی سەرچاوەی ئەم بانگەشە درۆیە بەچڕی لەئارادایە.

News ID 50779

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha