AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٨ ١٨:٢٦

تا کۆتایی ئەمشەو؛

ماوەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران درێژ کرایەوە

ماوەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران درێژ کرایەوە

کاتی دەنگدان لە هەموو لقەکاندا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر درێژ دەکرێتەوە تا کاتژمێر 24 واتە کاتژمێر 12 شەو لە سەرانسەری وڵاتدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین ئیسلامی، وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی وڵات بە ئامادەبوونی پەیامنێران ڕایگەیاند: ئاگاداری ژمارە ٢٣ پەیوەندی بە درێژکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەنگدانەوە هەیە، کە ئەمەش لە سایەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ١٤هەمدایە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە هەموو وڵاتەوە وەرگیراون و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێککەوتنەکە، وەزیری ناوخۆ، کاتی دەنگدان لە سەرجەم لقەکانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر درێژ دەکرێتەوە تا کاتژمێر 24 واتە کاتژمێر 12ی شەو لە سەرتاسەری وڵات.

سەرتا لە کاتژمێر شەش درێژ کرایەوە بۆ هەشت و دواتر لە هەشتەوە بۆ دە و لە کۆتا مۆڵەتدا تا کاتژمێر ٢٤ واتە ١٢ی شەو درێژ کرایەوە.

News ID 50736

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha