بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
مه‌حموود مه‌حموودزاده، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه‌ی كه بوه‌هۆی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵا ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌پێی ده‌ستور داموده‌زگاكان به‌رپرسن له دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا و 28ی ئه‌م مانگكه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە به‌شداری هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كه له هه‌رێمی كوردستانن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه فه‌راهه‌مكراوه و له پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه سندوقی ده‌نگدان دانراون و له كاتژمێر 8:30 خوله‌كه‌وه ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێنه‌وه و تا كاتژمێر 5:00 به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی بچن ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن.
په‌یوه‌ست به ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه وتی:"ئامارێكی وردمان لانییه به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین له نێوان 500 بۆ 600 كه‌س بێن ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن ته‌نها له سنوری پارێزگای سلێمانی، له شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كه‌لاریش سندوقی گه‌ڕۆك دانراون و هاۆوڵاتیانی ئێران ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن".
له‌باره‌ی داخستنی ده‌روازه‌كان به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی وتی: هه‌ڵبژاردنه‌كه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتوچۆ له سنوۆره‌كان نابێت و هاتوچۆی بازرگانی و هه‌روه‌ها گه‌شتیاری وه‌كوو جاران به‌رده‌وام ده‌بێت.
Your Comment