AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٣ ١٤:٠٦

هەواڵدەریی ئەسۆشەیتێدپرێس هەواڵی دا؛

داهاتی زۆری قاچاخچییەکان لە کۆچی کوردەکان بۆ بریتانیا و فەڕەنسا

داهاتی زۆری قاچاخچییەکان لە کۆچی کوردەکان بۆ بریتانیا و فەڕەنسا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێد پرێس، گرووپەکانی قاچاخی کۆچبەران بۆ بریتانیا و فەڕەنسا کە زۆربەیان کوردی عێڕاقن، مانگانە نزیک بە یەک ملیۆن دۆلار داهاتیان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەریەدا ئاماژە دراوەتە دۆخی نالەباری کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی انڤین بەتایبەتی کوردەکانی عێراق لە کەمپەکانی کۆچبەران لە فەڕەنسا. هەر بۆیە دەیانەوێت بە بەلەم بچنە بریتانیا.

ئاسۆشەیتێد پرێس ڕۆڵی گرووپە قاچاخبەرە کوردە عێراقییەکانی لە قاچاخی کۆچبەران بۆ ئەورووپا گرینگ وەسف کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو گرووپە قاچاخبەرانە لە هەر کەسێک 1000 بۆ 1500 دۆلار وەردەگرن بەڵام لە بەرانبەریشدا قەد گرینگی نادەنە ئاسایش و ئەمنیەتی کۆچبەرەکان.

News ID 50665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha