بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئۆنلاینی ڕای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە سەرچاوەی مێدیا ئیسرائیلییەکان نووسی کە عاموس هوکشتاین نیردەی تایبەتی جۆبایدن کە لەدایک بووی ئیسرائیلە و لە ناوچە داگیرکراوەکان خزمەتی سەربازی ئەنجام داوە، بۆ ڕێگری لە شەڕی نێوان تێلاڤیڤ و حزبوڵڵای لوبنان جارێکی دیکە سەفەری ناوچەکەی کردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتس لە سەروتاری سەرەکی خۆیدا نووسیویە کە هەوڵەکان هوکشتاین ناسەرکەوتوو بوو، چونکوو حزبوڵڵا لە مەرجی سەرەکی خۆی بۆ مەرجدار کردنەوەی ئاگربڕ لە باکوور بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە دەست هەڵناگرێت.
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیعوت ئاحارنوتیش دەنووسێت کە کەسایەتییە ناسراوە خۆجەییەکانی ئیسرائیل لە سنووری لوبنان لەم دواییەدا لە ڕێگای واتساپی خۆیانەوە پەیامێکیان وەرگرتووە کە حزبوڵڵای لوبنان ناردوویە و دانیشتووانی شارۆچکەکانی باکووری بەم شێوە خستووەتە بەردەنگەوە: ئێوە تەنانەت تا سێپەمبەری داهاتووش ناگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆتان و تا کاتێک کە شەڕ لە غەززە درێژەی هەبێت، شتێک ناگۆڕدرێت.
دەیڤید ئازولای سەرۆکی شۆرای خۆجەیی شارۆچکەی زایۆنی ئەلمتلە لە ئەو پێوەندییەدا بە ڕادیۆ ئیسرائیلی وت کە کەسێک کە کۆنترۆڵی گۆڕانکارییەکانی ناوچە باکوورییەکانی بەەدەستەوەیە، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵایە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە تێلاڤیڤ هەرگیز بەدوای شەڕی بەربڵاو لەگەڵ حزبوڵڵا نییە.
Your Comment