AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٩ ٠٩:٣٩

لە یەکەم دیبەیتی تەلەڤیزیۆنیدا؛

بەربژیرەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران چ بابەتێکیان خستە بەر باس

بەربژیرەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران چ بابەتێکیان خستە بەر باس

یەکەم دیبەیتی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە تەلەفزیۆن بە بەشداریی هەر شەش کاندیدەکە بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم دیبەیتی کاندیدەکانی ١٤هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ستۆدیۆی دیبەیتەکانی میدیای نیشتمانی بەڕێوەچوو. ئەم دیبەیتە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دەستی پێکرد.

کاندیدەکان لەم دیبەیتەدا بەرنامە و پلانەکانیان دەخەنەڕوو و بەخەڵکی ئێرانی ڕادەگەینن.

هەر شەش کاندیدی ئامادەبوو لەم قۆناغەی هەڵبژاردندا، لە دیبەیتی ئابووریدا، سەرەتا وەڵامی پرسیاری پسپۆڕانیان دایەوە لەسەر بابەتی پلانی گەشەپێدانی حەوتەم، سنووردارکردنی هەڵاوسان و گەشەی بەرهەمهێنان.

لە قۆناغی دووەمدا شارەزایان پرسیاریان سەبارەت بە جەماوەریکردنی ئابووری و بە تایبەتکردنی کرد.

پوور محەمەدی لە ئەم دیبەیتەدا پێس هەموو شتێک وتی: بەشداری زۆر لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی هێزی نەتەوەیی. هەروەها وتیشی: خەڵک توان، وزە و داهێنانی زۆریان لە بواری ئابووری هەیە و دەبێ خەڵک لە ئەو بارەوە بەشدار بکرێن. ئەبێ بەرخۆدانی ئابووریمان هەبێت و لە ئاستی جیهانیدا ئەکتەر بین نەک یاریمان پێ بکرێت.

زاکانی وتی:لە لای خەڵک وەستاوین و گەندەڵیەکان لە ناودەبەین. هەروەهاو وتیشی کە ئەبێ لە جیاتی پارە بۆ یارانە ئەبێ زێڕ بدرێتە خەڵک کە هەڵاوسان تێیدا بەرچاو نەبێت.

سەعید جەلیلی وتی: ئەبێ نرخی دراو کۆنترۆڵ بکرێت کە کریگەری زۆر لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە. دەوڵەت ئەبێ هەڵاوسان کۆنترۆڵ بکات و لە بواری کەرتی تایبەت بە باشترین شێوەی کردەوە بنوێێت.

پزیشکیان لەسەر گرێبەستی ئێران و چین هەستیار بوونی زۆی نیشان دا و وتی کە بەڕیز زاکانی وردەکارییەکانی ئەو گرێبەستە شی بکەنەوە و ئایا پارەی ئێران لە ئەو گرێبەستە لە بانکی ناوەندی ئێران لە چینە؟ هەروەها وتی ئەبێ هەوڵ بدرێت بۆ کەم کردنەوەی هەژاری و هەڵاوسان.

قاڵیباف وتی: ئەبێ ڕێگا بۆ بەشداری خەڵک لە بواری ئابووری خۆش بکرێت. وتیشی: لە ئێران خەڵک سالاری دینی هەیە و خەڵک پلە پلە بەرپرسان هەڵدەبژێرن.

قازی زادە هاشمی وتی: سەرەڕای هیرشی هەمەلایەنەی دوژمن ئێمە سەقامگیری سیاسی و ئابووری و دراویمان هەیە.

دیبەیتەکانی دیکە لە ٣١ی جۆزەردان و ١ و ٤ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ تا ٢٤:٠٠ پەخش دەکرێن.

پێنجەمین دیبەیت ڕۆژی سێشەممە (٥ی پووشپەڕ) لە کاتژمێر ١٢:٣٠ تا ١٦:٠٠ پەخش دەکرێت.

ئەم ٥ دیبەیتە لە کەناڵەکانی یەکی دەنگ و ڕەنگ و سەلامات و جام جەم پەخش دەکرێن و کەناڵە ڕادیۆییەکانیش لە هەمان کاتدا ئەم دیبەیتانە پەخش دەکەن.

دیبەیتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش لە تۆڕی سەلامەتی سیما بۆ نەبیستەکان پەخش دەکرێت.

News ID 50607

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha