بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ٧٧٨ ئاوارەى کەمپی ئاشتى سنورى سلێمانى کە خەڵکى شەنگال و پارێزگاى سەلاحەدین بوون گەڕانەوە زێدى خۆیان.
هەر خێزانێک بە بڕی هاوکاری دارایی چوار ملیۆن دیناری پێدراوەو وەک یارمەتییەک بۆ گەڕانەوەیان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کەمپی ئاشتی دوا کەمپە لە سنووری سلێمانی و لە ئێستادا تەنها ٣٧٠ خێزانی ئاوارەی تێدا ماوەتەوە و لە دوای تاقیکردنەوەی نیشتیمانی سەرجەمیان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون و داخستنی کەمپەکان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا تاوەکو رۆژی ٣٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ سەرجەم کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
Your Comment