بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی وەعدەی دسادق لێکەوتەی هەوڵە جەنایەتکارانەکانی ئیسرائیل بوو، ڕایگەیاند: ئەگەر ئامانجی ئیسرائیل پێکانی فەرماندەکانی ئێران بوو دەیتوانی لە دەرەوەی کونسوڵخانە ئەنجامی بدات؛ ئامانجی ئیسرائیل سەرکەوتنی ستراتیژیک بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستی 7 ی ئۆکتۆبەر بوو.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە لەناوبردنی ئیسرائیل لە ڕێگای سەربازییەوە بۆ جیهان ناخۆشە، وتی: خەڵکی جیهان ئەبێ ئاگادار بێت، شەڕی غەززە، تێچوو بۆ ئاگادار کردنەوەی جیهانە و ڕووداوێک کە ئەمڕۆ ڕوو دەدات هەموویان بەهۆی شەڕی غەززەیە.
فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەرکەوتنی ستراتیژیک بۆ هەر وڵاتێک کاریگەری ناوچەیی هەیە، ڕایگەیاند: پەرەپێدان بە شەڕ بۆ ئیسرائیل تێچووی زۆری هەبوو و ئەوان بەدوای تێچووی کەم و زیاترین کاریگەرییەوە بوون، چوونی ئیسرائیل بۆ ناو جەنایەت لە دژی ئێران هەڵەی ستراتیژیک بوو و ئەوان پێیان وا بوو ئێران وەڵامی جەنایەتەکەی ئەوان ناداتەوە و هێزی بەرخۆدان بەرخۆدان وەڵامیان دەداتەوە.
فەرماندەی هەوافەزای سپا وتی: لە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق سەدا 20 توانی سەربازی ئێران بەکارهێنرا و هێرش نەکرایە سەر سیستەمی قەڵغانی مووشەکی ئیسرائیل، ئەگەر شەڕ درێژەی بوایە، کاتێکی زۆری نەدەخایاند لەناوبردنیان.
Your Comment