AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٠ ٠٨:٥٧

لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە؛

ڕێوڕەسمی پرسەی دایکی "سەید حەسەن نەسروڵڵا" لە قوم بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی پرسەی دایکی "سەید حەسەن نەسروڵڵا" لە قوم بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و پرسەی دایکی حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری حزبوڵڵای لوبنان، لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە لە مەزارگەی حەزرەتی مەعسوومە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە دایکی سەید حەسەن نەسروڵڵا لەلایەن ڕێبەر و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە شەوی چوارشەممە دوای خوێندنی نوێژی مەغریب و عیشا، بە بەشداری چینە جیاجیاکانی خەڵکی قوم بەڕێوە چوو.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری ئێران بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا خوێندرایەوە.

سەردار ئیسماعیل قائانی، شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین، سەردار محەمەد ڕەزا فەلاح زادە جێگری فەرماندەی هێزی وقدسی سپا و چەندین کەسایەتی ئایینی و سیاسی و سەربازی دیکە لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداریان کرد.

News ID 50394

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha