بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانروا لە درێژەی بەیاننامەیەکدا بە شرۆڤەی دۆخی کەرتی غەززە زیادی کرد کە پێشکەش کردنی یارمەتی و پارێزەری لە خەڵکی سڤیل لە ئەو کەرتە نامومکینە.
سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستیش هێرشی ئاسمانی یەکشەممە شەو بۆ سەر کەمپی ئاوارەکان لە ڕەفەح کە بووە هۆی کوژرانی 45 ئاوارە کە لە خێوەتدا دەژین، ئیدانە کرد.
ناوبراو جەختی کرد: داخرانی سنوورەکانی رەفەح و کەمبوونی سووتەمەنی و فریاکەوتن، توانایی ئێمە بۆ پاڵپشتی لە سیستەمی تەندروستی لە ڕەفح و کەرتی غەززە لاواز کردووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی نیگەرانی دەربڕی کە هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی توندوتیژییەکان لە ڕەفەح، نزیک یەک ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی جارێکی دیکە ئاوارە بوون.
Your Comment