بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کە بۆ ڕێزلێنان لە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی شەهید هاتووەتە تاران، لەگەڵ عەلی باقری سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوە دیدار و گفتوگۆی کرد.
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی دەربڕینی هاوخەمی عەبدولمەهدی، ئاماژەی دایە سەر ئاستی زۆری دەربڕینی هاوخەمی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و وتی ئەوە نیشانەی پێوەندی قووڵی برایەتی و دۆستی لە نێوان دوو وڵات و گەلی دۆست و دراوسێ.
باقری هەروەها لەسەر ڕۆڵی هەڵکەوتەکانی جیهانی ئیسلام بەتایبەتی لە ناوچەکە بۆ گوشار لە سەر ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی جەنایەت و کۆمەڵکوژی لە فەلەستین جەختی کرد.
عەلی باقری لەسەر ڕۆڵی نکۆڵی نەکراوی شەهید سولەیمانی، سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی شەهید لە پاڵپشتی لە بەرەی بەرخۆدان و بەردەوام بوونی ئەو ڕوانگەیە جەختی کرد.
Your Comment