AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٦ ١٧:٢٢

لیواکانی قەسام ڕایگەیاند:

مووشەکانی قەسام دڵی تێلاڤیڤی هەڵدڕی/ بیستنی دەنگی 15 تەقینەوە+ وێنە

مووشەکانی قەسام دڵی تێلاڤیڤی هەڵدڕی/ بیستنی دەنگی 15 تەقینەوە+ وێنە

لیواکانی قەسام ڕایگەیاند کە تێلاڤیڤ و شارۆچکەکانی دەوروبەری کراونەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی قورس و میدیاکانی زایۆنیستیش ڕایانگەیاندووە کە  دەنگی ١٥ تەقینەوە لە باکووری تێلاڤیڤ بیستراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەنار، لیواکانی قەسام لە کاردانەوە بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی، تێلاڤیڤیان کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

میدیاکانی زایۆنیستی بڵاویانکردەوە کە لانیکەم ١٥ تەقینەوە لە تێلاڤیڤ دوای هێرشی مووشەکێکی قورس لە کەرتی غەززەوە بیستراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەش دوای ئەو هێرشانە لێدراوە.

سوپای ئیسرائیل وێڕای داننان بە هێرشی مووشەکی قورسی کەتیبەکانی قەسام، ڕایگەیاند کە هەشت مووشەک کە لە ڕەفەحەوە تەقێنراون گەیشتوونەتە تێلاڤیڤ.

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە زیاتر لە ٢٠ شار و شارۆچکەی ناوەڕاستی ئیسرائیل و ناوچەی تێلاڤیڤ لێدراوە.

News ID 50354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha