AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٥ ٢٢:٠٩

موخبێر لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق:

ستراتێژی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەرانبەر عێراق درێژە پێدەدەین

ستراتێژی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەرانبەر عێراق درێژە پێدەدەین

سەرپەرەشتی کاربەڕێکەری سەرۆکایەتیمکۆماری ئێران لە دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق وتی:  ستراتیژی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەرامبەر عێراق بە هێزەوە بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کە بە مەبەستی سەرەخۆشی بۆ لە شەهادەتی سەرۆککۆماری شەهید، سەفەری تاران کردووە لەگەڵ دوکتۆر موخبێر دیداری کرد.

موخبێر لەم دیدارەدا وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی عێراقی و سپاس لە هاودڵی دەوڵەت و گەلی عێراق لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێران بە هۆی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و هاوڕێیانی، وتی: گەلی ئێران دوو کەسایەتی گەورە ، دڵسۆز و ماندوویی نەناس لەم ڕووداوە لە دەستدەرچوو بەڵام پشت بەخوا ئەمەمان لەسەر تێپەڕ دەبێت.

لای خۆیشیەوە سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت و نەتەوەی عێراق لەم ڕووداوە پڕ ئازارەدا لە پاڵ حکومەت و نەتەوەی ئێران دەوەستن، هەروەها جەختی لە ئیرادەی وڵاتەکەی کردەوە بۆ درێژەدان بە پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و وتی: پەیوەندییە بەهێزەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزەوە بەردەوام دەبێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پتەوکردنی ئاستی ئەو پەیوەندیانە دەگرینەبەر.

News ID 50344

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha