AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣ ١٠:٣٧

لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو؛

ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ماڵئاوایی لەگەڵ شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان

ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ماڵئاوایی لەگەڵ شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی وەزیری دەرەوەی ئێران لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی شەهید حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە دەستی پێکرد.

چەند خولەک پێش ئێستا ئەو ڕێوڕەسمە بە شێوەی فەرمی بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئێران بە بەشداری بەرپرسانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە دەستی پێکرد.

دیپلۆماتێکی زۆر چالاکمان لەدەست داوە

مەحموود واعزی لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهدی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان تایبەتمەندی کەسایەتی زۆر بانی هەبوو و ئێمە دیپلۆماتێکی زۆر چالاکمان لەدەست دا.

عەلی باقریش لە ئەو ڕێوڕەسمە وتی: بەشداری وەفدی بیانی لە ئێران بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی خزمەت نیشانەی سەرکەوتوویی سیاسەتی دراوسێیەتییە.

حوجەتولئیسلام موسحێن قومی وتی: شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان سەربازێک بۆ ئێران و شۆڕش بوو.

بڕیارە تەرمی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە لای حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی بنێژرێت.

دواتر تەرمی شەهید ئەمیر عەبدوڵاهیان گواسترایەوە بۆ شاری ڕەی و خەڵکی ئەو شارە بە گەرمی پێشوازییان لێ کردو لە سەر دەستی خەڵکی تازیەبار برایە ناو حەرەمی حەزرەتی عەبدولعەزیمی حەسەنی.

News ID 50316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha