AP ١٤٠٣ گوڵان ١٠ ٠٨:٣٣

واشنتۆن پۆست ڕاپۆرت دەدات:

دەستبەسەر کرانی 900 خوێندکار لە ئەمریکا هاوپەیوەند بە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە فەلەستین

دەستبەسەر کرانی 900 خوێندکار لە ئەمریکا هاوپەیوەند بە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە فەلەستین

لانیکەم 900 خۆپیشاندەر لە ناڕەزایەتییەکانی زانکۆکانی ئەمریکا لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە ئاماەکان باس لە ئەوە دەکەن کە لانیکەم 900 خۆپیشاندەر لە ناڕەزایەتییەکانی زانکۆکانی ئەمریکادا لە 10 ڕۆژی ڕابردوو دەستگیر کراون.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە کە ناڕەزایەتیی خوێندکارەکان بۆ 79 زانکۆ لە ئەمریکا پەرەی سەندووە.

لە حاڵێکدا کە 200 ڕۆژ لە شەڕی غەززە و شەهید بوونی زیاتر لە 34 هەزار فەلەستینی تێدەپەڕێت، خوێندکارانی ئەمریکا هەنگاوی جیدیان بۆ بەدی هاتنی ئاشتی و کۆتایی کۆمەڵکوژی غەززە هەڵێناوە.

News ID 49981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha