بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوو مانگی ڕابردوودا وڵاتانی فەڕەنسا و سوید وێڕای هەوڵ بۆ ڕادەست کردنەوەی دژبەرە کوردەکان بە تورکیا، درێژە دەدەنە دەستگیر کردنی کەسەکان بە بیانووی ئەندامێتی پەکەکە لەسەر داوای ئەردۆغان.
گەڕان بەدوای دژبەرە کوردەکان لە ئەورووپا لانیکەم لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بریتانیا و بەلژیکا، یۆنان و فەرەمسا بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکرێت کە دوای داخوازی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ زیاتر بووەتەوە. مەرجی تورکیا بۆ قبووڵ کردنی ئەندام بوونی سوید، سنووردار کردنەوەی چالاکی کوردەکان لە ئورووپا و فرۆشی ئێف 16 ی ئەمریکا بە ئەو وڵاتە بوو.
فەڕەنسا گوشاری هەمەلایەنەی بۆ دژایەتی کوردەکان دەست پێکردووە و تا ئێستا 3 کەسی ڕادەستی تورکیا کردووە و دوێنێ 6 کەسی دەستگیر کردووە و تەنانەت دۆسیەی کوژرانی کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەی ناتەواو بەستووە.
ڕۆژی ڕابردووش پۆلیسی بەلژیکا هیرشی کردووەتە سر دوو مێدیای مێدیا هەواڵ و سترەک تیڤی و بە شکاندنی شووشە و دەرکەی ئەو باڵەخانەیە، هەوڵی گەڕانی ناوەندەکەیان داوە کە بە پێ هەواڵەکان ئەو هەوڵە لەسەر داوای فەڕەنسا ئەنجام دراوە.
لە ئەو بارەوە پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە کە خەریکی لێکۆڵینەوە لەسەر کەناڵی دارایی و ماڵی پەکەکەیە.
هەروەها لە ئەڵمانیاش هەوڵی هاوشێوە دراوە و ناڕەزایەتی کوردە دژبەرەکانی تورکیا سنووردار کراوەتەوە و هەروەها دەرخستنی نیشانەکانی پەکەکە و گرووپە سەربازی و سیاسییەکانی کودی سووریاش لە ئەو وڵاتە قەدەغە کراوە.
Your Comment