بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی وتی: لەگەڵ بەشار ئەسەد وتووێژی گرنگ و بەسوودمان هەبوو. سوریا وەک میحوەری بەرخۆدان هەمیشە لە لایەن ئێمەوە ڕاوێژ دەکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: پاش ٦ مانگ ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی ئەمریکا درێژە بە تاوانەکانی خۆی دەدات. تاوانە تیرۆریستی و جەنگییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکان و مووشەکەکانی ئەمریکا لە دژی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لاپەڕەیەکی نوێی پێشێلکردنی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بوو لەوان ڕێککەوتننامەکانی ڤیەننا.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دوای کاتژمێرێک له هێرشی تیرۆریستی ئەم ڕژیمه له تاران بەڕێوەچوو. من لە دیمەشقەوە بە دەنگی بەرز ڕایدەگەیەنم کە ئەمریکا بەرپرسیارە لەم ڕووداوە و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت. ڕژێمی ئیسرائیل سزا دەدرێت. دەنگی نەرێنی ئەمریکا و دوو وڵاتی ئەورووپی بۆ دەرکردنی بەیاننامەیەک کە ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەن، نیشانەی گڵۆپی سەوزی ئەمریکایە و ئەمریکاش دەبێت وڵامدەر بێت لە هەڵسوکەوت و پشتیوانییەکانی بۆ ئەم ڕژێمە.
Your Comment