بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور سەبارەت بە دوایین دۆخی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی باشووری سیستان و بەلوچستان، وتی: لە نیوەی شەوی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستان بۆ سەر بنکەی سپای فەیلەقی شاری چابەهار و ڕاسک و بنکەی پۆلیسی دەریاوانی و بنکەی پۆلیسی ١١ی چابەهار دەستی پێکرد.
وتیشی: لەم سێ ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەدا کە لە یەک کاتدا ئەنجام دراون، ١٥ تیرۆریست کوژراون، کە ڕەنگە بۆ ١٨ کەس زیاد بکات، حەت هێزی ئەمنیش شەهید بوون، ٤ کەسیان لە هێزی پۆلیس و ٣ کەسیان لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوون.
فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران ڕاشیگەیاند: دۆخی ئەمنی چابەهار و ڕاسک بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و هیچ کێشەیەک نییە.
Your Comment