بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی شه‌ممه 16ی ئازاری 2024ی زاینی، ڕێوڕەسمێک له سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته و به ئاماده‌بوونی خه‌ڵك، به‌رپرسان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاوكات له‌گه‌ڵ 36 مین ساڵڕۆژی كیمیابارانی ڕژێمی سه‌دام بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
بریكاری وه‌زیری كاری ئێران به دانانی تاجه گوڵینه و خوێندنی سوره‌تی فاتیحه، ڕێزی له شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته گرت.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری كرد له میانه‌ی په‌نێڵیكی زانستی دا كه له لایه‌ن زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه ڕێكخرابوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
علی محمد قادری له گه‌شته دوو ڕۆژه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی هه‌رێم له نێویان دا وه‌زیری خوێندنی باڵا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كۆبوویه‌وه و باسیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرد.
Your Comment