AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٢ ٠٩:١٢

نەتەوەیەکگرتووەکان:

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا جەنایەتی جەنگییە

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا جەنایەتی جەنگییە

کۆمیسیۆنی تایبەتی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا ڕایگەیاند کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزگەکانی وزە لە کوردستانی سووریا جەنایەتی جەنگی و پێشێل کرانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیسیۆنی تایبەتی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر وزەخانە و هێزگەکان لە کوردستانی سووریا جەنایەتی جەنگی و پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانەکانە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زۆربەی خەڵکی سڤیل لە ئەو ناوچە بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە و یەک ملیۆن هاووڵاتی بۆ چەند هەفتە لە ئاو و کارەبا بێبەش کراون و ئەوە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانەکانە.

News ID 49446

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha