AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٦ ١٣:١٧

ناوەندێکی جیهانی ڕایگەیاند:

17 هەزار منداڵ لە غەززە باوک ودایکیان لەدەست داوە

17 هەزار منداڵ لە غەززە باوک ودایکیان لەدەست داوە

ناوەندێکی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە شەهادەتی وردە وردەی منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە بەرچاوی جیهانەوە ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئاژانسی کار و فریاکەوتنی ئاوارەکانی فەلەستین سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە نزیک بە 17 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە دایک و باوکیان لەدەست داوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: لە هەر شەش منداڵی ژێر 2 ساڵ منداڵێک تووشی کەمبوونی خۆراک هاتووە لە غەززە.

ئەو ئاژانسە نێودەوڵەتییە جەختی کرد: منداڵان لە کەرتی غەززە ئارام ئارام و لە بەرچاوی جیهانەوە خەریکن گیان دەدەن.

News ID 49373

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha