بە ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە هەفتەی سەرچاوە سروشتییەکان و هاوکات ڕۆژی چاندنی دار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ نەمامی چاند.
ڕێبەری ئێران دوای چاندنی نەمامەکان وێڕای دەسخۆشی لە گەلی ئیران بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان وتی: بەشداری لە هەڵبژاردنەکان هەم ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و شارستانیەتی گەلی ئێران و هەم جەهاد بوو. چونکوو لە بەرانبەر بانگەشەی دوژمنان وەستانەوە.
هەروەها وتیشی: یەک ساڵە دوژمنانی گەلی ئێران هەوڵیان داوە کە خەڵک نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەڵام خەڵک بە بەشداریان پیلانەکانی ئەوانیان پووچەڵ کردەوە و حەماسەیان خولقاند.
ڕێبەری ئێران سەبارەت بە لافاوەکەی سیستان و بەلووچستانیش وتی: هەر دەبێ فریاکەوتنەکان درێژەی هەبێت بۆ ئەو خەڵکە.
Your Comment