AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١١ ١٢:١٢

چرکە بە چرکەی هەڵبژاردن لە ئێران؛

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: "میللەتی ئازیزمان پێویستە ئەوە بزانێت کە ئەمڕۆ چاوی زۆر کەس لە جیهاندا، لەسەر ئێرانە."

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆ دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شەشەمین خولی مجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە ئێران 61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 کەسیان پیاو و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 کسیان ژنە.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

ماوەی هەڵبژاردن درێژ کرایەوە

کەمێک پێش ئێستا، بنکەی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی وڵات بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری ژمارە ٣١، ماوەی دەنگدانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر تا کاتژمێر 8ی شەوی هەینی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

لە بڕیارێکی تریشدا تا کاتژمێر 10ی شەو هەڵبژاردن و دەنگدان درێژ کرایەوە.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

بەشداری کەمینەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە هەڵبژاردن

چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە کورد و فارس و تورک و شیعە و سوننە و پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکە ئەمڕۆ هاتنە سەر سندووقی دەنگدان.

لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەزار و 441 ناوەندی دەنگدانی جێگیر و 861 ناوەندی گەڕۆک و هەروەها هەزار و 134 ناوەندی شاری و هەزار و 168 ناوەندی گوندەوار ئامادەی وەرگرتنی دەنگی خەڵکن.

23 هەزار کەس وەکوو بەشی جێبەجێکاری هەڵبژاردنەکان لە پارێزگا، شاندی چاوەدێر و 2 هەزار و 610 چاوەدێر، بەرپرسیارێتی تەندروستی هەڵبژاردنەکان و پارێزوانی لە دەنگی خەڵکیان لە ئەستۆیە .

لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کەمینە ئاینییەکان لەوانە کلدانی و ئاشووری و ئەرمەنی و زەردەشتی هاوشانی دیکەی خەڵکی پارێزگا دەنگی خۆیان خستە ناو سندووقەکانی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

ئامادەبوونی خەڵکی کرماشان لە سەر سندووقی دەنگ

لە پارێزگای کرماشان، هەزار و 16 بنکەی جێگیر و 653 بنکەی گەڕۆک بۆ وەرگرتنی دەنگی خەڵک دانراوە لە هەموو شار و گوندەکانی ئەم پارێزگایەدا.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

208 کاندید بۆ 8 وەدەستهینانی 8 کورسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پارێزگای کرماشان پێشبڕکێ یەکتر دەکەن.

دەنگدانی بووک و زاوای سنەیی

مزگەوتی جامیعەی سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان، کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بەشداری خەڵکی شاری سنە لە خولی ١٢ی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و خولی شەشەمی مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەری (خوبرەکانی)، بەخۆوە بینی، کەمێک پێش ئێستا میوانداریی بووک و زاواییەکی کرد بۆ دەنگدان.

ئەم بووک و زاوایە کە لە یەکەم ڕۆژی ژیانیاندا بەشداری هەڵبژاردنیان کرد بوو بە هەواڵنێرانیان وت: چاوەڕوان دەکرێ نوێنەران هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنن و بژێوی خەڵک باشتر بێت بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن هاوسەرگیری بکەن.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

300 هەزار کەس ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دابین دەکەن

جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزیری ناوخۆ بە ئاماژە بە وشیاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ دابینی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان وتی: زیاتر لە 300 هەزار کەس، خەریکی پارێزەری لە ئاسایشی هەڵبژاردنەکانن.

سەید مەجید میرئەحمەدی جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزیری ناوخۆ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11 ی ڕەشەممە دوای دەنگدان ڕایگەیاند: بە وشیاری دامودەزگا ئەمنی، بەسیجی ، ئەرتەشی، پاسدار و سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان و سنوورەوانان ئاسایشی تەواومان هەیە

هەروەها وتیشی: زیاتر لە 300 هەزار کەس خەیکی دابینی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانن.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

ڕەئیسی: هەڵبژاردن بەزیوی نییە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی:سەرکەوتووی ئەم گۆڕەپانە گەلی ئێرانە و بەزیوی نییە چونکوو هەمووان ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە.

ئیبراهیم ڕەئیسی دوای دەنگدان ڕایگەیاند:هەڵبژاردنەکان بەهۆی شۆڕشی ئیسلامییەوە بەدی هاتوون. دەنگی خەڵک دیاری کەرە و هەموو بەشەکانی وڵات بە دەنگی خەڵک دەچنە پێشەوە و ئەو بابەتە لە شانازییەکانی سیستەمی ئیسلامییە.

ناوبراو زیادی کرد: سەرکەوتووی ئەو مەیدانە، گەلی ئێرانە و بەزیوی نییە چونکووهەمووان ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە و ئەو ئەرکە، بریتییە لە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

جەختی ڕێبەری ئێران لە سەر بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردن

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەی هەواڵنێرانی بیانی و ئێرانی وتیان: داواکارین لە خودای مەزن ئەمڕۆ ببێتە ڕۆژێکی خۆش بۆ نەتەوەی ئێران و دەرئەنجامی هەوڵی گەلی ئازیزمان و ئەوانەی دەستیان لە پرسە جۆراوجۆرەکانی هەڵبژاردندا هەیە، ان شاءاللە ، دەگاتە ئەنجامە خوازراوەکان و لە بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران دەبێت.

زیادیشیان کرد: وەک لە قورئاندا هاتووە لە کردەوەی چاکدا کێبڕکێ بکەن و بەسەر ئەوانی تردا تێپەڕن.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشیان کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا وتم، جەخت دەکەمەوە کە ئێوە لە زووترین کاتدا دەنگی خۆتان بخەنە سندووقەکانی دەنگدان.

ئاماژەیان بەوەشکرد: ڕاسپاردەی دووەم ئەوەیە کە دەنگی پێویست بۆ ئەو بازنەیە بدرێت. بۆ نموونە لە تاران ١٦ کەس بۆ مەجلیسی خوبرەکان پێویستە، بۆیە دەنگ بە ١٦ کەس بدەن و کەمتر نەبێت؛ یان لە تاران بۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پێویستە دەنگ بە ٣٠ کەس بدەیت، نەک کەمتر.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کردەوە کە میللەتی ئازیزمان پێویستە ئەوە بزانێت کە ئەمڕۆ چاوی زۆر کەس لە جیهاندا، لەسەر ئێرانە. هەم دۆستان کە حەزیان لە نەتەوەی ئێرانە و هەم بەدخوازانیش.

ڕێبەری وتیشیان: دوا قسەم بۆ خەڵک ئەوەیە کە پێویست بە هیچ ئیستیخارەیەک لە کردەوەی چاکەدا ناکات

ڕێبەری باڵای ئێران دەنگی دا

ئایەتوڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای ئێران کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی دەنگیان دا.

زیاتر لە سەد هەواڵنێر و پەیامنێر لە شوێنی دەنگدانی ڕێبەری باڵای ئێران ئامادەن بۆ ڕووماڵی کاتی دەنگدانی ڕێبەری و وتەکانی ئایەتوڵا خامنەیی.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

هەڵبژاردن لە 1296 بنکەی دەنگدان لە کوردستان

زەنگی هەڵبژاردنەکان لە 1296 ناوەندەی دەنگدان پارێزگای کوردستان هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لێدرا

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرگان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لە پارێزگای کوردستان دەستی پێکرد.

سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە چەند خولەک پێس هەڵبژاردنەکان لە 1296 لقی لە سەرتاسەری پارێزگا دەستی پێکرد، ڕایگەیاند: 25 هەزار کەس وەکوو فەرمانبەر و کاربەدەست لە 1296 ناوەندی دەنگدان کاری هەڵبژاردنەکان ڕێکدەخەن.

خرۆشی گەل بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن/دوایین هەواڵ لە پرۆسەی دەنگدان لە ئێران

دەنگدان لە سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد

بارەگای هەڵبژاردنەکانی وڵات بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند کە پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەمە لە سەرتاسەری وڵات دەستیپێکرد.

، پرۆسەی بەدەستهێنانی دەنگ لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات کاتژمێر ٨:٠٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد.

لە ٥٩ هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات، هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کاتژمێر ٨:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر ١٨ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

News ID 49298

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha