AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١١ ٠٨:٤٤

لە کاتی دەنگداندا؛

ڕێبەری باڵای ئێران: خەڵک بێنە سەر سندووقەکانی دەنگ دان

ڕێبەری باڵای ئێران: خەڵک بێنە سەر سندووقەکانی دەنگ دان

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەمڕۆ چاوی زۆرێک لە دۆست و بەدخوازانی نەتەوەی ئێران لەسەر ئێوەی خەڵکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی 12هەمینی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و خولی یەکەمی نێوان خولی مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەرایەتی لە بنکەی دەنگدانی گەڕۆکی ١١٠ لە حوسێنییە ئیمام خومەینی خستە سندووق.

دواتر ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەی هەواڵنێرانی بیانی و ئێرانی وتیان: داواکارین لە خودای مەزن ئەمڕۆ ببێتە ڕۆژێکی خۆش بۆ نەتەوەی ئێران و دەرئەنجامی هەوڵی گەلی ئازیزمان و ئەوانەی دەستیان لە پرسە جۆراوجۆرەکانی هەڵبژاردندا هەیە، ان شاءاللە ، دەگاتە ئەنجامە خوازراوەکان و لە بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران دەبێت.

زیادیشیان کرد: وەک لە قورئاندا هاتووە لە کردەوەی چاکدا کێبڕکێ بکەن و بەسەر ئەوانی تردا تێپەڕن.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشیان کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا وتم، جەخت دەکەمەوە کە ئێوە لە زووترین کاتدا دەنگی خۆتان بخەنە سندووقەکانی دەنگدان.

ئاماژەیان بەوەشکرد: ڕاسپاردەی دووەم ئەوەیە کە دەنگی پێویست بۆ ئەو بازنەیە بدرێت. بۆ نموونە لە تاران ١٦ کەس بۆ مەجلیسی خوبرەکان پێویستە، بۆیە دەنگ بە ١٦ کەس بدەن و کەمتر نەبێت؛ یان لە تاران بۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پێویستە دەنگ بە ٣٠ کەس بدەیت، نەک کەمتر.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کردەوە کە میللەتی ئازیزمان پێویستە ئەوە بزانێت کە ئەمڕۆ چاوی زۆر کەس لە جیهاندا، لەسەر ئێرانە. هەم دۆستان کە حەزیان لە نەتەوەی ئێرانە و هەم بەدخوازانیش.

ڕێبەری وتیشیان: دوا قسەم بۆ خەڵک ئەوەیە کە پێویست بە هیچ ئیستیخارەیەک لە کردەوەی چاکەدا ناکات.

News ID 49293

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha