AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٩ ٠٨:٣٤

هەڵبژاردنەکان لە ئێران لە ڕوانگەی مێهرەوە 10؛

مەجلیسی خوبرەکان چ تایبەتمەندی و پێگەیەکی لە پێکهاتەی سیاسی ئێران هەیە؟

مەجلیسی خوبرەکان چ تایبەتمەندی و پێگەیەکی لە پێکهاتەی سیاسی ئێران هەیە؟

مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری بە ئامانجی هەڵبژاردنی ڕێبەر و چاوەدێری بە سەر کردنەوەی ئەو پێک هاتووە؛ مەجلیسێک بریتی لە 88 مەجتەهید کە ئەرکی قورسیان لە پێکهاتەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەستۆیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: مەجلیسی خوبرەکان لە ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ئەرکی سەرەکیی هەڵبژاردنی ڕێبەر و چاوەدێری بە سەر کردنەوەی ئەو پێک هاتووە. هەر خولی ئەو مەجلیسە 8 ساڵە و ئەندامەکانی لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن.

شەشەمین خولی مەجلیسی خوبرەکان لە 11 ی ڕەشەممە هاوکات لەگەڵ دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

ژمارەی ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکان

ژمارەی نوێنەرانی مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری 88 کەسن کە لە خوارەوە شرۆڤەکەی دێت:

پارێزگای تاران 16نوێنەر

پارێزگاکانی خۆراسانی رەزەوی و خوزستان هەر یەکەیان 6 نوێنەر

پارێزگاکانی ئیسفەهان، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی و فارس هەر یەکەیان 5 نوێنەر

پارێزگاکانی گیلان و مازەندەران هەر کەیەان 4 نوێنەر

پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کرمان هەر یەکەیان 3 نوێنەر

پارێزگاکانی ئەردەبێڵ، ئەلبورز، سیستان و بەلووچستان، قەزوێن ، کوردستان، کرماشان، گوڵستان، لوڕستان، مەرکەزی، هەمەدان هەریەکەیان 2 نوێنەر

پارێزگاکانی ئیلام، بووشێهر، چوارمەحاڵ و بەختیاری، خۆراسانی باشووری و باکوور، زەنجان، سمنان، قوم، کوهگیلویە و بیر ئەحمەد، هورموزگان و یەز هەر یەکەیان یەک نوێنەر

شێوەی هەڵبژاردن و دۆخی نوێنەرەکانی خوبرەکانی ڕێبەری

ئەندامانی ئەو مەجلیسە لە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک هەڵدەبژێردرێن. ئەو هەڵبژاردنە بە شێوەی پارێزگایی بەڕێوە دەچێت و هەر کەسێک نوێنەری یەک پاریزگایە.

نوێنەرەکان ئەبێ خوێندنی زانستە ئایینییەکانیان هەبێت و موجتەهید بن و هەروەها بڕوایان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبێت و ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیان هەبێت و لەگەڵ پرسەکانی ڕۆژ ئاشنا بن و پێشینەی نەرێنیان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە نەبێت.

ڕوانینێک بە سەر خولە جیاجیاکانی مەجلیسی خوبرەکان

مەجلیسی یەکەم؛

ئەو مەجلیسە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1362 پێک هات و دوای کۆچی دوایی ئیمام خومەینی لە 14 ی جۆزەردانی 1368، بە شێوەی کاتی ئایەتوڵڵا خامنەییان وەکوو ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هەڵبژارد و لە 15 ی گەلاوێژی 1368 بەشێوەی هەمیشەیی لە ئەو پۆستە هەڵبژێردرا.

مەجلیسی دووهەم؛

هەڵبژاردنی دووهەمین خولی مەجلیسی خوبرگان لە 16 ی ڕەزبەری 1369 بەڕیوە چوو. ئایەتوڵڵا عەلی مشکینی وەکوو سەرۆکی مەجلیسی خوبرگان هەڵبژێردرا.

مەجلیسی سێهەم؛

هەڵبژاردنی سێهەمین خولی مەجلیسی خوبرگان لە خەزڵوەری 1377 بەڕێوە چوو و لە چواری رەشەممەی هەمان ساڵ پێک هات. سەرۆکی ئەم خولەش ئایەتوڵڵا عەلی مشکینی بوو.

مەجلیسی چوارەم؛

هەڵبژادنی ئەم خولە لە سەرماوەزی 1385 بەڕێوە چوو. بەهۆی هاوئاهەنگ کردنی هەڵبژاردنەکان لە ئێران ئەو خولە بۆ ماوەی 10 ساڵ درێژەی هەبوو و دوای کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا مشکینی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی بووە سەرۆک لە ئەو خولەدا و دواتریش ئایەتوڵڵا محەمەدڕەزا مەهدەوی کەنی و ئایەتوڵڵا محەمەد یەزدی بوونە سەرۆکی مەجلیسی خوبرگان.

مەجلیسی پێنجەم؛

هەڵبژاردنی پێجەمین خولی مەجلسی خوبرگان لە 7 یڕەشەممەی 1394 بەڕێوە چوو و لە 4 ی جۆزەردانی 1395 پێک هات و ئەحمەد جەنەتی بە 51 دەنگەوە بووە سەرۆکی مەجلیس.

مەجلیسی شەشەم؛

شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرگان 11 ی رەشەممەی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس بەڕێوە دەچێت.

بە پێ ڕاگەیاندنی ئامای فەرمی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران 510 کەس ناویان نووسیوە کە 144 کەسیان پشت ڕاست کراونەتەوە. هەروەها لە نێوان 88 نوێنەری ئێستاش 65 کەسیان دووبارە ناویان نووسیوە.

News ID 49218

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha