بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حسێن حەبیب نوێنەری هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق جەختی کرد کە چی دیکە پیویستنمان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە نییە چونکوو هێزە عێراقییەکان توانایی زۆریان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی مەترسییە جیاوازەکان هەیە.
ناوبراو زیادی کرد : کوالێتی کردەوەی هێزە عێراقییەکان و پێشکەوتنی چالاکی ئەمنیەتیان بووەتە هۆی کەم بوونەوەی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە ئەو وڵاتە و تۆکمە کردنەوەی سەقامگیری عێڕاق.
حەبیب داوای لە هێزە نەتەوەییە عێراقییەکان کرد بۆ خێرا کردنەوەی ڕەتوی دەرکردنی هێزە بیانییەکان بەتایبەتی ئەمریکیەکان لە ئەووڵاتە بەهۆی دەستدرێژی بەردەوامیان بێنە کایەوە.
Your Comment