بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پووستەری هەژدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز دوانیوەڕۆی شەممە بە بەشداری کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی سەقزی و بەرپرسانی ئیدارەکانی شار و هونەردۆستانی ئەو شارە ڕوونوێنی کرا.
بەرپرسی ئەو فێستیڤاڵە بە ئاماژە بە ئەوەی کە فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز گەورەترین ڕووداوی فەرهەنگی ڕۆژاوای ئێرانە، ڕایگەیاند: ئەو فێستیڤاڵە گەورەترین فێستیڤاڵی شانۆ بۆ کوردەکانی سەرتاسەری جیهانە کە هەموو هونەرمەندانی دەرەکی ئارەزوویانە تێیدا بەشداری بکەن.
ئەو فێستیڤاڵە کە ئەمڕۆ دەست بەکار دەکات و تا ڕۆژی دووی ڕەشەممە درێژەی دەبێت 8 بەرهەمی ناوخۆیی و چوار بەرهەمی دەرەکی لە دهۆک و کەرکووکەوە تێیدا بەشداری دەکەن.
Your Comment