بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بیری ئەمریکەن ئینترپرایزی ئەمریکا بە ئاماژە بە فەرمانی نوێی جۆبایدن سەبارەت بە ناردنی یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە لەبەچاوگرتنی پرسی مرۆیی، هۆشداریی دا ئەو بابەتە دەتوانێت لە کۆتاییدا ببێتە هۆی بچڕانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان.
مایکل ڕوبین بەرپرسی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی داوەتە سەر ڕەخنەکان لە هەوڵە نابەرپرسیارانەکانی حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر ناڕازیان، ڕۆژنامەڤوانان و ڕەخنەگران و هۆشداریی داوە کە ئەو بابەتە لە بەرپرسانی ئەمریکا شاردراوە نییە و دەتوانێت لەسەر یارمەتییەکانی ئەو وڵاتە بە هەرێم کاریگەری نەرێنی هەبێت.
Your Comment