AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٤ ١١:١٦

دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە ڕوانگەی مێهرەوە 5؛

13 خول هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە قاپێکدا

13 خول هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە قاپێکدا

لە ساڵی 1358 ەوە تا ئێستا، هەشت سەرۆک کۆمار لە 13 خولی هەڵبژاردندا، بەرێوەبەرایەتی دەسەڵاتی جێبەجێ کردنیان لە ئەستۆ بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە ساڵانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە تا ئێستا، 13 جار خەڵک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، چوونەتە سەر سندوقی دەنگدان کە دواجارەکەی 28 ی خەرمانانی 1400 بوو.

یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران، ڕۆژی 5 ی ڕێبەندانی 1358 بەڕێوە چوو. ئەو هەڵبژاردنە لە دۆخێکدا بەڕێوە چوو کە دەوڵەتی کاتیی موهەندیس مەهدی بازرگان دەستی لە کار کێشایەوە و دەسەڵات سپێردرایە دەستی ئەنجومەنی شۆڕش. لە ئەو هەڵبژاردنەدا بە گشتی زیاتر لە 14 ملیۆن کەس دەنگیان دا و بەنی سەدر بە زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگەوە وەکوو یەکەم سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

سەرۆک کۆماریی بەنی سەدر 17 مانگی خایاند و بەهۆی بەلاڕێدا چوون لە ئەرکەکانی بە فەرمانی ئیمام خومەینی ناوبراو لە پۆستی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کار لابرا.

بەنی سەدر یەک مانگ دوای لابردنی لەلایەن ئیمام خومەینییەوە لە پۆستەکەی، لە حەوتی گەلاوێژی 1360 لەگەڵ مەسعوود ڕەجەوی سەرۆکی ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق بەرەو پاریس هەڵات.

دووهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

دووهەمی گەلاوێژی 1360 محەمەدعەلی ڕەجایی لە دووهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بە بەدەست هێنانی زیاتر لە 13 ملیۆن دەنگ، بووە دووهەم سەرۆک کۆماری ئێران. ئەو هەڵبژاردنە دوای تێپەڕینی یەک ساڵ لە شەڕی ئێران و عێراق بەڕێوە چوو.

سەرۆ کۆمار بوونی ناوبراو تەنیا یەک مانگی خایاند و لە هەشتی خەرمانانی 1360 لەگەڵ محەمەد جەواد باهونەر، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک کە لە باڵەخانەی سەرۆک وەزیرانی چێندرابوو، شەهید بوون.

سێهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

سێهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش لە دۆخێکدا بەڕێوە چوو کە ئیران لە لووتکەی قەیرانی سیاسی بوو.

لە ئەو خولە لە هەڵبژاردن کە لە دەی ڕەزبەری 1360 بەڕێوە چوو، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دۆخێکدا بووە براوە کە سێ مانگ پێس ئەوە لە مزگەوتی ئەبووزەری تاران لەلایەن هۆکارەکانی ڕێکخراوی موجاهدین کرایە ئامانج و دەست و سینەی بریندار بووبوو.

چوارەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

چوارەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، 25 ی گەلاوێژی 1364 بەڕێوە چوو و تێیدا ئایەتوڵڵا خامنەیی هەمدیسان وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرایەوە.

گرینگترین ڕووداوەکانی خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری ئایەتوڵڵا خامنەیی، قبووڵ کردنی بڕیارنامەی 598 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆچی دوایی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردانی 1368 بوو و دوابەدوای ئەوە هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا خامنەیی وەکوو جێگرەوەی ئیمام خومەینی لەلایەن مەجلیسی خوبرگانەوە بوو..

پێنجەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی چوارەمین سەرۆک کۆماری ئێران بوو کە لە پێنجەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ڕێکەوتی شەشەمی گەلاوێژی 1368 بەڕێوە چوو. هەڵبژێردرا.

ناوبراو پێش لە پۆستی سەرۆک کۆماری، سێ خول سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بوو.

شەشەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

شەشمەین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ، 21ی جۆزەردانی 1372 بەڕێوە چوو و تێیدا بەڕێز هاشمی ڕەفسەنجانی بە بەدەستهێنانی 10 ملیۆن دەنگ وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرایەوە و دوای ئەو خولە لەلایەن ڕێبەرەوە وەکوو سەرۆکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات هەڵبژێردرا.

حەوتەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

حەوتەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، دووهەمی جۆزەردانی 1376 بەڕێوە چوو. و تێێدا سەید محەمەد خاتەمی لە کۆی 29 ملیۆن و 76 هەزار و 70 دەنگ، 20 ملیۆن و 78 هەزار دەنگی بەدەست هێنا.

هەشتەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

هەشتەمین هەڵبژادنی سەرۆک کۆماری، ڕۆژی 18 ی جۆزەردانی 1380 بەڕێوە چوو. لە ئەو خولە لە هەڵبژاردن، بەڕێز خاتەمی توانی لە 28 ملیحن و 86 هەزار و 507 دەنگ لە ناوخۆ و 73 هەزار و 889 دەنگی دەرەوەی ئێران، بە 21 ملیۆن و 569 هەزار و 53 دەنگ وەکوو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرێت. هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێڕاق و ئەفغانستان گرینگترین ڕووداوی ئەو خولە بوو.

نۆهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

نۆهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، لە دوو قۆناغ و لە ڕۆژانی 27 و 3 ی پووشپەڕی 1384 بەڕێوە چوو لە خولی یەکەمدا بەڕێز مەحموود ئەحمەدی نەژاد و عەلی ئەکبەر رەفسەنجانی چوونە خولی دووهەم.

لە خولی دووهەمیشدا مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە کۆی 27 ملیۆن و 959 هەزار دەنگ، توانی 17 ملیۆن و 248 هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت.

دەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

دەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕۆژی 22 ی جۆزەردانی 388 بەڕێوە چوو و لە کۆی 39 ملیۆن دەنگ، 24.5 ملیۆن کەس دەنگی بە مەحموود ئەحمەدی نەژاد دا.

یازدەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە 24 ی جپزەردانی 1392 بەڕێوە چوو کە تێیدا حەسەن ڕۆحانی بە زیاتر لە 18 ملیۆن و 600 هەزار دەنگ لە کۆی زیاتر لە 36 ملیۆن و 700 هەزار دەنگ وەکوو حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا.

دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردن

دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە 29 ی گوڵانی 1396 بەڕێوە چوو کە تێیدا حەسەن ڕۆحانی بە زیاتر لە 23 ملیۆن و 500 هەزار دەنگ وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە 28 ی جۆزەردانی 1400 بەڕێوە چوو کە تێیدا ئیبراهیم ڕەئیسی بە 17 ملیۆن و 926 هەزار دەنگ، 62.9 لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێنا و وەکوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

خولی چواردەهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران ساڵی 1404 بەڕێوە دەچێت و ئەبێ چاوەڕوان بین کە ئایا ڕەئیسی دەتوانێت بۆ جاری دووهەم ببێتە سەرۆک کۆماری ئێران یان نا.

News ID 49122

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha