AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٩ ٢٢:١٦

مەسروور بارزانی:

هەرێمی کوردستان پێویستی بە سەربازی ئەمریکی نییە

هەرێمی کوردستان پێویستی بە سەربازی ئەمریکی نییە

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان داوای هاوكاری لە ئەمریكا دەكات لە چەند بوارێكدا و هەروەها داواكاری كشانەوەی ئەمریكییەكانیش رەتدەكاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سیی ئەمریكی دەڵێت: "سروشتی هەڕەشەكان گۆڕاون‌و پێویستیان بە هاوكاری زیاترە لە رووی سەربازی و ئابووریی و سیاسیەوە، چونكە ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوویان بوونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە رووبەڕوویان بوونەوە و بۆیە پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەن لە ئەمریكاوە".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە: "پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمریكایە و مەبەستمان ئەوە نییە پێویستمان بە سەربازی زیاترە، نەخێر ئێمە پێویستمان بە توانای سەربازی زیاترە بۆئەوەی توانای سەربازی پێشمەرگەمان بگاتە ئاستێك نەك تەنیا بەرگری لە خۆمان خەڵكی خۆمان بكەین بەڵكوو بەرگری لە هەموو ئەوانەش بكەین لە هەرێمی كوردستانن"

باسی لەوەشكرد: " چەند رۆژێك لەمەوبەر بە درۆن و مووشەك هێرشمانكرایەسەر توانای ئەوەمان نییە لەبەرامبەریان خۆمان بپارێزین. كە دەڵێین پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمریكایە مەبەستمان ئەوە نییە پێویستمان بە سەربازی زیاترە، نەخێر ئێمە پێویستمان بە توانای سەربازیی زیاترە بۆ ئەوەی توانای سەربازیی پێشمەرگەمان بگاتە ئاستێك نەك تەنیا بەرگری لە خۆمان و خەڵكی خۆمان بكەین، بەڵكوو بەرگری لە هەموو ئەوانەش بكەین لە هەرێمی كوردستانن."

سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: راگرتنی هەناردەی نەوت و نەدانی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بارگرانی دروستكردووە و خەڵكی تووشی كێشە بوونەتەوە، كۆمپانیا بیانییەكانیش كە ژمارەیەكیان ئەمریكیین و لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنانیان كردووە تووشی كێشە بوون. بەڵام سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ سوودانی نیازپاكی نیشانداوە و ئومێد هەیە كێشەكان چارەسەر بكرێن.

هەروەها سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەشڵێت :"ئێمە هەمووكات لەبەرەی پێشەوەی شەڕی دژی تیرۆریزم بووین. وەك دۆست و هاوپەیمان ئێمەش دەبێت ئەوەندە توانامان هەبێت، پێویستیشمان بە پشتیوانی ئەمریكایە. سوپای ئەمریكا زۆر پشتیوان و هاوكاری عێراق بووە لە شەڕی دژی تیرۆریزم و مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان پێویستە، هیچكات داوای كشانەوەی سوپای ئەمریكامان نەكردووە."

مەسرور بارزانی دەڵێت: "ئەمریكا دەتوانێت و دەكرێت زیاتر بكات، لەوەی تەنیا لەكاتی كوژرانی سەربازەكانیدا بەشێوەیەكی سنووردار وەڵامبداتەوە. دەكرێت سیستمی بەرگری ئاسمانی و چەكی پێشكەوتوو و راهێنانی زیاتر بداتە پێشمەرگە.

News ID 49004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha