AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٣ ١٥:٣١

بە بێ گوێدانە پێشێل کردنی سەروەری سووریا

تورکیا بنکەی ئاسایش لە قامیشلۆ پێکا

تورکیا بنکەی ئاسایش لە قامیشلۆ پێکا

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکی هێزە ئەمنییەکانی کوردی ناسراو بە "ئاسایشی" لە شاری قامیشلۆی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردە ئامانج

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکیی هێزە ئەمنییەکانی کورد ناسراو بە "ئاسایش" لە شاری قامیشلۆیان بۆردومان کردووە. .

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، سوپای تورکیا بە بەشداریی هێزە چەکدارەکانی ژێر پاڵپشتی خۆی لە باکووری سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی بەهاری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەستپێکرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی پەکەکە، تورکیا چەندین جار بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دیمەشق و بەغدا، بە پێچەوانەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داوا دەکات یەکپارچەیی خاکی وڵاتان پێشێل نەکرێت، خاکی عێراق و سوریای داگیرکردووە.

News ID 48913

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha