بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی پێوەندیدار بە دەستدرێژیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ڕاگرتنی دەستبەجێی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی بێ ماڵ و حاڵ لە غەززە بە کلیلی سەقامگیری و ئاشتی لە تەواوی ناوچەکە وەسف کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان به ئاماژه به پەیوەندییەکانی ئەم دواییه و دیداره کانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکه و ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان، ڕاگرتنی خێرای تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بە گرینگ زانی.
ئیسماعیل هەنیە هەروەها ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە سەقامگیریی وەسفنەکراوی نەتەوەی فەلەستین و تاقمەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و گەڵاڵە و دەستپێشخەرییە سیاسییەکانی پێشنیاری ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی پێشکەش کرد.
جەختیشی لەوە کردەوە کە گرووپەکانی بەرخۆدان یەکێتی و یەکگرتوویی خۆدەپارێزن و تەنها ئەگەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەی فەلەستین جێبەجێ بکرێن، گرنگی بە دەستپێشخەرییە پێشنیار کراوەکان دەدەن.
Your Comment