ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: قاسم سەلمان عەبوودی نووسەر و کارناسی عێڕاقی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێران بۆ سەر بنکە ئیسرائیلییەکان لە هەولێر، ئەو ئۆپراسیۆنەی بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد و وتی هەرای هەندێک لایەن لە ئەو بارەوە کارێکی سیاسی و ناڕاستە.
دوای ئۆپراسیۆنی سەربازی سپا لە دژی بنکەکانی ئیسرائیل لە هەولێر، هەندێک لە مێدیا ناوچەیی و سەروو ناوچەییەکان و هەروەها سیاسەتوانەکانی چەند وڵات ئەو هەوڵەیان پێشێل کرانی سەروەری عێڕاق وەسف کرد، لێکدانەوەی ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟
لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقساوە، هەموو لایەنەکان بانگەشە دەکەن کە ئەو شەڕە لەلایەن ئێرانەوە دەست پێکراوە و بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت، هەر بۆیە ئیسرائیل هەوڵی زۆری لە دژی ئێران گرتە بەر کە دوایینیان تەقینەوە لە کرمان بوو کە چەندین شەهید و برینداری لێکەتەوە.دوای ئەوە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران ئاشکرایان کرد کە سەرچاوەی ئەو هەڕەشە لە هەرێمی کوردستانەوە بووە کە بنکەکانی مووسادی تێدایە دوای چەندین پێوەندی فەرمی لەگەڵ حکومەتی عێڕاق و نەنواندنی کاردانەوە لە ئەو لایەنەوە، ئەوە ئێران خۆی هەوڵی بەرگری لە خۆیی دا و هێرشی موشەکی کردە سەر ئەو بنکە سیخوڕیانە لە هەولێر.
من پێم وایە ئەو هێرشە هیچ لێکەوتەیەکی بۆ خەڵک و حکومەتی ئێران نابێت، چونکوو ئێران بە شانازییەوە لە ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیری سیاسی خۆی بەرگری کردووە.
پەیامی سپای پاسداران لە ئەو ئۆپرسایۆنە سەربازییە بۆ لایەنی عەرەبی، ڕۆژاوایی و ئیسرائیلی چییە؟
پەیامی ئاشكرای سپا ئەوە بوو کە ئێران لە ئەگەری کەوتنە مەترسیی بەرژەوەندی وڵاتانی ئیسلامی لە پاڵپشتی کردنی خەڵکی ستەملێکراوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین درێغ ناکات و لە هەموو ولاتانی لاواز لە هەر کوێ بێت بەرگری دەکات. هەروەها ئەوەی کە ئێران لە ئەو پەڕی ئامادەیی سەربازیدایە بۆ بەرگەی لە برا فەلەستینییەکانی.
بە وتەیەکی دیکە ئێران هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، عێڕاق، سووریا ، لوبنان و فەلەستین پشت گوێ ناخات چونکوو بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسرائیل یەکگرتوو بووە.
لە ساڵانی دواییدا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانمان بینیوە و هەروەها ئەمریکا بە پێچەوانەی پەسەندکراوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هێشتا لە عێراقە بە ڕای ئێوە هۆکاری ئەو هەڵسوکەتە دووفاقەییە چییە؟
هیرشی ئێران هەڵسوکەەوتە دووفاقەییەکانی حکومەتی هەرێمی ئاشکا کرد، ئەوان چاوی خۆیان بەرنابەر هێرشەکانی تورکیا نووقاندووە. بەڵام ئەگەر ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی خۆی هێرشێک بکات ئاوەها لە لای جیهان دەنگ دەردەبڕن و لەسەر سەروەریی ساختەی خۆیان کە هەندێکیان زۆر شانازی پێوە دەکەن، دەنگ هەڵدێنن.
من پێم وایە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان ئیزن دەداتە ئەوانە کە ئاسایشی نەتەوەییان کەوتووەتە مەترسییەوە بەرگری لە بەرژەوەندی خۆیان بکەن، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی خاکی خۆیان بێت.
Your Comment