AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٦ ١٣:١٢

دەنگدانەوەی ئۆپراسیۆنی ئێران لە جیهان

کاردانەوەی میدیای زایۆنیستی بەرامبەر بە هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ هەولێر

کاردانەوەی میدیای زایۆنیستی بەرامبەر بە هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ هەولێر

دوای ئەوەی سپای پاسداران هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر بنکەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە، میدیا زایۆنییەکان هاتنە سەر خەت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی زایۆنیستی هەروەها ڕایانگەیاندووە: مووشەکەکانی بالیستیک کە ئێران بەرەو باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئاراستەی کردوون، مەودای ١٢٣٠ کیلۆمەتریان گرتووە.

ئەم میدیایانە زیادیان کرد: ئەمە یەکەمجارە کە ئێران مووشەکەکانی خۆی بەم دوورییە تەقێنێت.

پێشتر میدیای عەرەبی و ئینگلیزی بە ڕووماڵێکی بەرفراوان کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هەواڵە هەبوو.

کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە لە بارەی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بارەگاکانی تیرۆریستان لە سوریا و عێراق بڵاویکردەوە و نووسیویەتی بە پێی بەیاننامەی ئێران، ئەم هێرشە کۆکردنەوەی تیرۆریستانی بە مووشەکی بالیستیکی کردۆتە ئامانج.

News ID 48706

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha