AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٧ ١١:٢٢

بۆ ساڵی 2024

یارمەتی دارایی ئەمریکا بە پێشمەرگەی هەرێمی کەم بووەتەوە

یارمەتی دارایی ئەمریکا بە پێشمەرگەی هەرێمی کەم بووەتەوە

ئەمریکا یارمەتی دارایی بە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار کەم کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا لەم ساڵانی دواییدا مانگانە 20 ملیۆن دۆلاری بۆ پێدانی مووچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە داوە. گۆڤاری ئەلمانیتۆری ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا لە کەم بوونەوەی بەرچاوری یارمەتی مانگانەی ئەمریکا بە پێشمەرگە هەواڵی داوە.

بە پێ ئەم راپۆرتە، یارمەتی مانگانەی ئەمریکا بە پێشمەرگە لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار دابەزیوە. ئەو گۆڤارە هۆکاری ئەو دابەزینە یارمەتییەی درێژەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و هەروەها کەم کاریان بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندووە.

ئو ماڵپەڕە هەواڵییە هۆشداریی داوە کە بە پێ قەیرانی دارایی لە هەرێم بەهۆی بچڕانی هەناردە کردنی نەوت و بودجەی گستی لەلایەن بەغداوە، دابەزینی یارمەتییەکانی ئەمریکاش دەتوانێت قەیرانەکە چڕتر بکاتەوە.

News ID 48598

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha