بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام "سید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان بە تاوانی دژە ئێران و کردەوەی تیرۆریستی و ترسنۆکانە ناو برد و جەختی کردەوە کە بەدواداچوون و ناسینەوەی خێرای ئەنجامدەران و فەرماندەکانی ئەو کارە کوێرانە و ترسنۆکانە بەزووترین کات جێبەجێ دەکرێت.
لە هەمان کاتدا لەگەڵ ڕێوڕەسمی یادی فەرماندەی کۆچکردووی سپای قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە پەیامێکدا بە توندی ئیدانەی تاوانی تیرۆریستی لە گولزاری شەهیدانی کرمان کرد.
ڕەئیسی ڕایگەیاند: بێ گومان تاوانباران و سەرکردەکانی ئەم کارە ترسنۆکانە بەم زووانە دەناسرێنەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و جێبەجێکردنی یاسا سزا دەدرێن لەسەر ئەو کارە قێزەونەیان.
Your Comment