AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٤ ٢١:٠٣

پێوەندی گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند؛

شەهادەتی سەردار سەید ڕەزی مووسەوی لە ڕاوێژکارانی سەربازی کۆنی سپا لە سووریا

شەهادەتی سەردار سەید ڕەزی مووسەوی لە ڕاوێژکارانی سەربازی کۆنی سپا لە سووریا

پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە شەهادەتی سەید ڕەزی مووسەوی لە ڕاوێژکارانی سەربازی کۆنی سپا لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە شەهادەتی سەید ڕەزی مووسەوی لە ڕاوێژکارانی سەربازی کۆنی سپا لە سووریا هەواڵی دا.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

خەڵکی شەریف و قارەمانی ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە چەند کاتژمێر لەمەوپێش لە هێرشی مووشەکی ئیسرائیلی جەنایەتکار و منداڵکوژی زایۆنیست بۆ سەر دیمەشق، سەردار سەرتیپ پاسدار سەید ڕەزی مووسەوی، لە ڕاوێژکارانی سەربازی کۆنی سپا لە سووریا شەهید بوو.

ناوبراو لە هاوسەنگەرەکانی سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمانی و بەرپرسی پشتیوانی بەرەی بەرخۆدان لە سووریا بوو.

بە پیرۆزبایی و سەرەخۆشی شەهادەتی ئەو سەردارە پایەبەرز بە بنەماڵە و فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان، جەختی کرد بێ گومان ئیسرائیل تاوانی ئەو جەنایەتە دەدات.

News ID 48458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha