AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٧ ١٩:٣٧

سەرۆکى هاوپەیمانى کەرکوک هێزو ئیرادەمانە :

زیاتر لە ١٠هەزار دەنگی کوردی کەرکووک لە سیستم تۆمارنەکراوە

زیاتر لە ١٠هەزار دەنگی کوردی کەرکووک لە سیستم تۆمارنەکراوە

سەرۆکى هاوپەیمانى کەرکوک هێزو ئیرادەمانە ڕیگەیاند: موئامەرەیەکى گەورە لەسەر دەنگى کورد هەیەو زیاتر لە ١٠هەزار دەنگ لە سیستم تۆمارنەکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا خالید شوانى وەزیرى دادى عێراق سەرجەم پێشێلکارییەکانى رابردووى ئیدارەى شارى کەرکوکى خستەروو و ڕایگەیاند: ئیدارەى رابردوو بەرنامەى سڕینەوەى کوردى هەیەو داوادەکەن خەڵک بروات دەنگ بدات.

لایخۆشیەوە ڕێبوار تەها سەرۆکى هاوپەیمانى کەرکوک هێزو ئیرادەمانە رایگەیاند، پێشێلکارى زۆر کراوەو ئەوەى ئەمرۆ بەرانبەر کورد کراوە موئامەرە بوەو زیاتر لە ١٠ هەزار کورد ئەمرۆ نەیانتوانیوە دەنگ بدەن و پێیان وایە ئەمە بەرنامەڕێژى بۆکراوە.

ئەمرۆ هەلبژاردنى گشتى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەدەچێت و لەکەرکوک ١٨ ساڵە ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام نەدراوە.

News ID 48389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha