بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵاترین دیپلۆماتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکی نیۆزویک بە هۆشداریی سەبارەت بە ۆاڵپشتی دەوڵەتی جۆبایدن لە کابینەی ئیسرائیل زیادی کرد: ئیسرئایل بۆ ئەمریکا تێچووی زۆرە؛ تێچووی مادی سیاسی و سەرتر لە هەموو، ئەخلاقی و بڕوایی لە لای ڕای گشطی جیهان. لە ئاوەها دۆخێکدا نە لە بەرژەوەندی ئەمریکایە و نە لە توانی ئیسرائیلدایە بۆ دەسپێکی شەڕێکی نوێ.
ناوبراو هەروەها وتیشی کە نتانیاهۆ ژیانی سیاسی خۆی لە درێژەی شەڕی غەززە دەبینێت و بایدن هەڵبژاردنی دووبارەوەی خۆی لە کۆتایی هێنان بە شەڕێ غەززە. ئەو دووفاقەیی بەرژەوەندییە بە درێژ بوونەوەی شەڕ ناچێتە پێشەوە و ناگاتە ئامانج.
ئیرەوانی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: داکۆکی ئێران لەسەر ئاگربڕی بەپەلە و سەقامگیر بە واتای کۆتایی هێنان بە بوردمان و کوشتوبڕی خەڵکی اڤیل لە غەززەیە. شەڕی بەرخۆدان و ئیسرائیل تا کۆتایی داگیرکاری درێژەی دەبێت بەڵام بواری ئەو شەڕە نابێت بەرەو لای خەڵکی سڤیل بکێشرێت.
Your Comment