AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٢ ٠٨:١١

بە 153 دەنگی بەڵێ؛

نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەی ئاگربڕی بەپەلە لە غەززەی پەسەند کرد

نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەی ئاگربڕی بەپەلە لە غەززەی  پەسەند کرد

بڕیارنامەی عەرەبی-ئیسلامی سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە بە 153 دەنگی بەڵێ و 10 دەنگی نەخێر و 23 دەنگی بێ لایەن لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ١٥٣ دەنگی بەڵێ، بڕیارنامەی عەرەبی- ئیسلامی پەسەند کرد کە داوای ئاگربەستی مرۆیی خێرا لە غەززە دەکات.

لە هەمان کاتدا سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە: "ئەوەی ئێمە لە غەززە دەیبینینم کوشتنی خەڵکی مەدەنی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای مرۆییە".

دێنیس فرانسیس ڕایگەیاندووە: "70%ی قوربانیانی شەڕی غەززە ژن و منداڵن".

فرانسیس ڕایگەیاند کە ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە دەبینرێت، داڕمانی بێ وێنەی سیستەمی مرۆییە.

وتیشی: پێش ئەوەی هەنگاو بنێین، دەبێت چەند هەزار هاوڵاتی تر بکرێنە قوربانی؟ دەبێت دەستبەجێ ئەم کوشتوبڕە بوەستێنرێت.

News ID 48332

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha