AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٢ ٢٣:١٠

لە دیدار لە گەڵ سودانی:

باقری: ڕەوتی چەکداماڵینی گرووپە دژە شۆڕشەکان بە جیدی پێوشوێنگیری بکرێت

باقری: ڕەوتی چەکداماڵینی گرووپە دژە شۆڕشەکان بە جیدی پێوشوێنگیری بکرێت

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: تەواوکردنی پڕۆسەی چەکداماڵینی گروپە دژە شۆڕشەکان پێویستە بە جددی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەممەد باقری، لە دیدارێکدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئاماژە بە هاوبەشی ئایینی، فەرهەنگی و مێژووییەکانی ئێران و عێراق وتی: هەڵوێستە ژیرانە و بوێرانەکەی حکوومەتی عێراق و بەڕێزتان سەبارەت بە پرسی فەلەستین و شەڕی غەززە زۆر بەنرخن و شایەنی ئەوەن کە پێزانینیان هەبێت.

وێڕای سوپاسکردنی بەدواداچوون و فەرمانی یەکلاکەرەوەی حکومەتی عێراق بۆ داماڵینی چەک و دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکانی دژە شۆڕش لە هەرێمی عێراق، کە بە داڕشتن و واژۆکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکە کۆتایی پێهات، وتی: پرۆسەی چەکداماڵینی ئەم گرووپانە بە جددی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان بوونی هێزە بیانییەکان بەتایبەت ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا بە هۆکارێکی گرنگی نائەمنی و ناسەقامگیری زانی و ڕایگەیاند: ئاسایش لە ناوچەکە تەنیا بە یەکڕیزی وڵاتانی دراوسێ مومکینە.

هەروەها پرسی فەلەستین بە گرینگترین پرسی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی ناوبرد و زیادی کرد: ئۆپەراسیۆنی زۆر گرنگ و ستراتژیکی گەردەلولی ئەقسا بناغە لەرزۆکەکانی ڕژێمی زایۆنی هەژاند.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی هەڵوێستی حکومەت و گەلی ئێرانی کرد سەبارەت بە شەڕی غەززە و وتی: لە ڕاستیدا ئەم شەڕە بە ڕوونی هەڵوێستی وڵاتان دیاری کرد و ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل ڕاستی خۆی نیشان دا .

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵات و هێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بوارەکانی بەرگری، ئاسایش و مووشەک بە جێگای شانازی زانی.

ئاماژەی بەوەدا کە: هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق، وێڕای بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری دوو قۆڵی لە بوارە جیاجیاکاندا، پێویستە لە ڕێگەی هاوکاری و کارلێکی دوولایەنە، پرسەکانی پەیوەست بە گرووپەکانی جێگیر لە کوردستانی عێراق چارەسەر بکەن.

News ID 48225

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha