بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕێکی عبری زمانی ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەیەک سەلماندی کە ئیسرائیل بە ئەنقەست ماڵی خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج لە حاڵێکدا دەزانن کە سەدان کەسی بێ تاوان لەو شوێنە دەژین.
ماڵپەڕی سیخا میکومیت وێڕای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێت ئامانجی ئیسرائیل کۆچی زۆرەملێ و ناچار کردنی ئەوان بە کۆچ کردنە و هەروەها کردنە ئامانجی چالاکانی سیاسی بزووتنەوەی حەماس.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل لە سیستەمێک بە ناوی هبسورا کەڵکوەردەگرێت کە هۆشی دەستکردە و دەتوانێت ئامانجەکانی بە شێوەی ئۆتۆماتیک پێناسە بکات کە زیاترین کوژراوی خەڵکی لێبکەوێتەوە.
Your Comment