AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٨ ١٥:١٩

سەرچاوە ئەمریکییەکان هەواڵیان دا:

سووڕانەوەی درۆنێکی ئێرانی بە سەر پاپۆڕەکەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس

سووڕانەوەی درۆنێکی ئێرانی بە سەر پاپۆڕەکەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس

سەرچاوە ئەمریکییەکان هەواڵی فڕینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان لە نزیک پاپۆڕە ئەمریکییەکە لە کەنداوی فارس بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە دوێنێ 7ی سەرماوەز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە نزیک پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر لە کەنداوی فارس فڕیوە.

هەر لەو پێوەندییەدا بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە نزیک کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕیوە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە زیادی کرد: ئەو هێزانەی کە لە کەشتیی یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر لە کەنداوی فارس ئامادە بوون، ڕێگرییان لە فڕینی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کردووە و دوورییەکەی لەگەڵ کەشتییە سەربازییەکە بە زۆر نزیک وەسف کردووە.

بە وتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکە چەندین هۆشداریی پشتگوێ خستووە و گەیشتووەتە نزیکترین مەودا لەو شوێنەی کە بتوانرێت تەقەی لێبکرێت، بەڵام هەر زوو ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە شوێنی کەشتییە ئەمریکییەکە دوورکەوتەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە و گەیشتووەتە ئاوەکانی کەنداوی فارس بۆ پشتیوانی لە ئەرکەکانی فەرماندەیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

News ID 48182

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha