بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "سەرشۆڕی بۆ ئەوانەی لەسەر خوێنی شههیدان هەڵتۆقیونو خەریکی خوێنمژینی گەلو نیشتمانن".
هێرشێكى توندیش دهكاتهسهر حوكمڕانانى ئێستاى ههرێمو دهڵێت، "ئەوانەی ئێستا حکومڕانی دەکەن لەپێناو پولو پارەو کۆشکو تەلارو دەستکەوتی کەسیو حزبی، خەریکە هەموو خەونەکان دەکەن بەقوربانی مەرامەکانیان".
ڕاشیگەیاند: "شههیدان بوون بەسیمبولی خەباتو فیداکارییو بوونە موڵکی گەلەکەیان نەک حزبو لایەنێک، بەڵام بەداخەوە دوای 34 ساڵ لەحکومڕانی سەربەخۆ، گەیشتوین بەو ڕۆژەی کە هەرگیز شەهیدەکانمان ئاواتیان بۆ نەخواستوە".
لهو پهیامهیدا لاهور شێخ جهنگى نوسیویهتى، "ئەوانەی ئێستا حکومڕانی دەکەن لەجیاتی وەفادارییو ئاسودەکرنی ڕۆحی شەهیدەکانمان، بێباکن لەوەی کە چۆن منداڵو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بێنازکراون، بێباکن لەوەی گەلەکەمان ڕۆژ بەڕۆژ بێهیواتر دەکرێت".
دهشڵێت، "لەپێناو پولو پارەو کۆشکو تەلارو دەستکەوتی کەسیو حزبی، خەریکە هەموو خەونەکانی ئێوەو هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە بەخوێنو خەباتی ئێوە بەدیهاتوە دەکەن بەقوربانی مەرامەکانیانو جارێکی تر گەلەکەمان بێهیواترو بێنیشتمانو بێناسنامە دەکەن، سەرشۆڕی بۆ ئەوانەی لەسەر خوێنی ئێوە هەڵتۆقیونو خەریکی خوێنمژینی گەلو نیشتمانن.
Your Comment