AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٦ ١٩:٤٢

بەرپرسێکی کوردی سووریا شرۆڤەی کرد:

ئامانجەکانی تورکیا لە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا

ئامانجەکانی تورکیا لە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا

سەرۆکی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا پێی وایە ئامانجی سەرەکی تورکیا لە هێرش بۆ سەر کوردەکان هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دژە داعش، دەرکردنی کوردەکان لە باکووری سووریا و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا، لێکەوتەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی تۆقێنەر وەسف کرد.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەنیستیتۆ کۆردیش لە واشنتۆن ڕاپۆرتی دا کە تورکیا پلانێکی مەترسیداری لە باکووری سووریا هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا بەم شێوەیە ئاماژەی دایە سەر ئاامنجەکانی تورکیا لە ئەو هێرشانە: یەکێک لە ئەمانجەکانی تورکیا گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانە. هەروەها ناوبراو پێی وایە کە ئەو هێرشانە کە لەلایەن ئەمریکا پشت گوێ دەخرێت ڕێگا بۆ هەڵاتن و چالاکی داعش خۆش دەکات.

هەروەها وتیشی کە تورکیا دەیەوێت خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئەو ناوچە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تووشی کێشە بکات.

News Code 47830

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha